بەغدا INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ڕایگەیاند، پلانی ئەمنی بۆ زیارهتی چلهی ماتهمینی ئیمام حوسێن (س.خ) چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە
لە ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه"ئەو پلانە ئەمنییەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا بۆ زیارهتی چلهی ماتهمینی ئیمام حوسێن (س.خ) دایڕشتووە، بە بەشداری یەكە ئەمنییەكان لە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەكانی پەیوەست بهئاسایشهوه".
ئاماژەی بەوەشكرد، "بارەگای كۆنتڕۆڵكردن كرایەوە و دەوریە لەناو میحوەر و ڕێڕەوی گەشتی زیارهتهكه جێگیركرا، لەژێر چاودێری و بەدواداچوونی مەیدانی سەركردە و فەرماندەكان لەسەرجەم ئاستەكان، هەروەها ئامادەبوونی نوێنەری دامودەزگا و دەستە پاڵپشتییەكانی حكومەت".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد