بەغدا-INA
دوێنێ سێ شەممە ، ئەنجومەنی بریکارەکانی ئاسایشی نیشتمانی دوانزەهەمین دانیشتنی خۆی بۆ ئەمساڵ بە سەرۆکایەتی "قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، وبە بەشداری "عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن بەڕێوەچوو.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە:- ئەنجومەن گفتوگۆی لەسەر ئەو بابەتانەکرد کە لە بەرنامەی کاردا هاتبوون و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویستی لەبارەیەوە دران.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- ئەنجومەن باسی لە میکانیزمی پشکنین بۆ ماددە کیمیاییەکان کرد ،کە لە دەروازە سنوورییەکان پەیوەست بەم بابەتەن و تیایدا بڕیار لەبارەیانەوە پەسەند کرا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- ئەنجومەن تاوتوێی ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوکاری ئەمنی بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراقی کرد، و بڕیاری گونجاوی لەبارەوە دران.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد