بەغدا-INA
بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی پێشوازی لە بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە بەغدا دەکات وتیایدا بەرپرسی بالیۆزخانەی ڕووسیا لە عێراق خواستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ هاوکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق
ئەمڕۆ سێشەممە "عومەر بەرزنجی " جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی لە وەزارەت پێشوازی لە "ئەندری ئاریستۆڤ" بەرپرسی کاتی کاروباری باڵیۆزخانەی ڕووسیای لە بەغدا کرد.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بۆکراوە:- هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و بەرژەوەندی هاوبەش ئاڵوگۆڕ کرد و لە دیدارەکەدا پرسەکانی پاڵپشتی هاوبەش سەبارەت بە پاڵێوراوەکان بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێکران.
هەربەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە بەرپرسی کاتی کاروباری باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە بەغدا ،خواستی وڵاتەکەی دووپات کردەوە بۆ هاوکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق لە هەموو ئاستەکاندا.