بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران داوای لە کۆمپانیا و بازرگانانی سربیا کرد، وەبەرهێنان لە عێراق بکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە،ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە براتیسلاڤ جیجل باڵیۆزی نوێی کۆماری سربیا لە عێراق کرد و پیرۆزبایی لەباڵیۆز كرد بە بۆنەی وەرگرتنی ئەرکەکانی، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
سودانی جەختی لەگرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و بەردەستبوونی دەرفەتی جۆراوجۆری وەبەرهێنان لە عێراق كردهوه، وداوای لەکۆمپانیا و بازرگانانی سربی کرد کە وەبەرهێنان لە پڕۆژە گەورەکانی وڵاتدا بکەن و سوودمەند بن لەو ئاسانکارییە گەورانەی کە پێشکەش دەکرێن لەلایەن حکومەتەوە.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەپێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکەدا، بەتایبەتی لەگەڵ ئهو پەرەسەندنانهی هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە و تهواو خاکی فەلەستین بهبهردهوامی ئهنجام دهدهن.
لای خۆیەوە جیجل بانگهێشتنامەیەکی زارەکی گەیاندە سەرۆک وەزیران لە لایەن سەرۆک کۆمار و وەزیرەکانی سربیا بۆ ئهوهی سەردانی بەلگراد بكات، وجەختی لەسەر خواستی دامەزراندنی هاریکاری بنیاتنەر لە هەموو ئاستەکاندا کردەوە، ههروهها لهگهڵ کاراکردنی ڕێککەوتننامە هاوبەشەکان و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن.