دەستەی ئەمینداران تاوتوێی په‌یره‌وی ناوخۆ و پرۆتۆکۆڵی هاوکاری لەگەڵ دەسته‌ی ڕاگەیاندن دەکات

ناوخۆ
  • 13-08-2024, 19:34
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی تاوتوێی پەیڕەوی ناوخۆی خۆی و پرۆتۆکۆڵی هاوکاری هاوبەشی کرد کە لەگەڵ ده‌سته‌ی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوکات تاوتوێی پشتیوانی و وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی بۆ کردنەوەی کەناڵی منداڵان کرا.
    ده‌سته‌ی ئه‌مینداران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی ئەمینداری تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەن، سائیر ئەلغانمی، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی کارنامەکه‌ی، کە چەندین بابه‌تی لەخۆگرتبوو.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا لە زاری ئەندامی ئەنجومەن و وتەبێژی فەرمی ئەوسه‌م مەجید غانمەوە هاتووە، كه‌کۆبوونەوەکە بە تاوتوێکردنی دەرئەنجامەکانی کاری لیژنەی ئامادەکردنی پەیڕەوی ناوخۆی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی، و خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسەکە دەستیپێکرد.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ئەنجومەن میوانداری پسپۆڕانی چاودێریکردنی ژێرخانی تەکنەلۆژیای بینایه‌ی (الصالحیە 1)ی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی کرد، ئەندامەکانیش گوێیان لە کێشە پەیوەندیدارەکان و ڕێگاکانی چاره‌سه‌ركردنیان گرت".
    هه‌روه‌ها لە به‌شی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەن تاوتوێی پرۆتۆکۆڵی هاوکاری هاوبەشی کرد کە لەگەڵ ده‌سته‌ی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن دەستپێبکات، له‌دوای ئه‌نجامدانی کۆبوونەوەیەك لەگەڵ دەستەی کۆمیساریانی له‌هەفتەی ڕابردوو، کە چەندین وردەکاری هاوبەشی تێدایە، لەوانە ڕاهێنان وبەرهەم هێنان."
    لەكۆتاییدا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتی" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی پۆخت لەسەر كردنه‌وه‌ی کەناڵی منداڵان، کە ئەنجومەن پێشتر پێشنیاری کردبوو كرا، هەروەها پێداچوونەوە بەو پشتگیرییە بەردەستانە كرا وچۆنه‌یه‌تی  وەرگرتنی ڕەزامەندی لە لایەنە فەرمییە پەیوەندیدارەکانه‌وه‌ بۆ دەستپێکردنی كه‌نه‌ڵه‌كه‌.