عومەر بەرزنجی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا هەنگاوەکانی ئاسانکاری فیزای نێوان هەردوو وڵات تاوتوێدەکات

ناوخۆ
  • 13-08-2024, 19:32
  • +A -A

    بەغدا-INA
    بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات.
    "عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلاین و یاسایی،لە نووسینگەی خۆی لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە"ئەنیل بوڕا ئینان" باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق، و وەفدی یاوەری کرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:-لە میانەی دیدارێکدا باس لە ئاکامی ئەو سەردانە فەرمییە کرا، کە لە مانگی ڕابردوودا"بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ ئەنقەرە ئەنجامیداو دیدارەکەی لەگەڵ بریکاری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە ئاسانکاریی پێدانی ڤیزەی چوونە هاتنەناوەوەی  هاووڵاتیانی هەردوو وڵات،و بەهێزکردن و گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، و ڕێگاکانی بەرەوپێشبردنیان بەئامانجی هێنانەدی خواستی هەردوو گەلی دۆست.