ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابووری تاوتوێی دۆخی دارایی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان دەکات

ئابوری
  • 13-08-2024, 18:10
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابووری تاوتوێی ڕەوشی دارایی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی کرد کە ڕەنگە هەرێم ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه‌ بەهۆی گرژییە ئابووری و ئەمنییەکانەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابووری لەڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە   ڕایگەیاندووە" جێگری سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابووری، فواد حسێن، سەرۆکایەتی بیست و چوارەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابووری كرد، کە لە بارەگای وەزارەتی پیشەسازی لە بەغدا بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وه‌زیران، وەزیری پلاندانان، وەزیرانی دارایی، کشتوکاڵ، بازرگانی، کار، کاروباری کۆمەڵایەتی و پیشەسازی، پارێزگاری بانکی ناوەندی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی، یاریدەدەری وەزیری نەوت، و ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئابووری”.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ئەنجومەنەکە میوانداری جێگری سەرۆک وه‌زیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت و وەزیری کارەبا و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) و سەرۆکی دەستەی گشتی گومرگی کرد، بۆ گفتوگۆکردنی سیاسەتی دراوی و دارایی و ئابووری حکومەت.
    هه‌روه‌ها وتی" سەرۆکی ئەنجومەن ده‌رگای گفتوگۆ به‌ڕوو وەزیران و ئەندامانی ئەنجومەن كرده‌وه‌ بۆ خستنه‌ڕووی دیدگاكانیان سەبارەت بە سیاسەتی ئابووری و واقیعی دارایی و دراوی عێراق، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر باشترین ڕێگاکانی گەیشتن بە  سەقامگیری دارایی و بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەی ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدایە ئابوورییانەی کە ڕەنگە ناوچەکە بەهۆی گرژییە ئابووری و ئەمنییەکانەوە ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه‌.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە كه‌ئەنجومەن گوێی لە كورته‌یه‌ك گرت کە لەلایەن وەزیری داراییەوە پێشکەشکرا سەبارەت بە داهاتی نەوت و نانەوتی، هەروەها یاسا و ڕێنماییەکانی دارایی و ئەو ڕێکارە ڕێکخراوەیی و کارگێڕییانەی کە وەزارەت ئەنجامی دەدات، بۆ دابەشکردنی داهاتەکان لە نێوان خەرجییەکانی کارکردن و وەبەرهێنانی تایبه‌ت به‌وەزارەت و دەزگاکان."
    هه‌روه‌ها جێگری سەرۆک وه‌زیران و وەزیری نەوت  خوێندنەوەیەکی بۆ بازاڕی نەوت كرد، ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕاپۆرتی دەزگا پەیوەندیدارەکان ئاماژە به‌ زیادبوونی خواست ده‌ده‌ن بەهۆی زیادبوونی گەشەی ئابووری، وپێشبینی كرد كه‌له‌داهاتوودا نرخی نه‌وت سەقامگیر بێت و هه‌نده‌كیش زیاد ببێت، وتی" فاكته‌ری سیاسی و ئه‌منی له‌ناوچه‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نەوت هه‌یه‌."
    لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە" وەزیرەکان دیدگای ئابووری خۆیان خسته‌ڕوو و كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسی لەرێگاکانی زۆیاتركردنی داهات کرد بە مەبەستی پشتگیریکردنی بودجەی گشتی دەوڵەت، لە هەمان کاتدا ڕێكخستنی خەرجییە ناپێویستەکان بۆ وەزارەتەکان و دەزگاکان و فه‌رمانگه‌كان".