به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی ٢٨ کەسی بێزاركه‌ر له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لە ٩ پارێزگا ڕاگەیاند.
ئاژانسەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە سکاڵایەک کە بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی گەیشتووە، مەفرەزەکانمان لە پارێزگای بەسرە توانیان كارێكی بێزاركه‌ری ئەلیکترۆنی پووچەڵ بکەنەوە و تۆمەتباریش دەستگیر بکەن، كه‌داوای (10) ملیۆن دینار له‌هاوڵاتیه‌كی كردبوو لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنەی کەسی خێزانەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، به‌ڵام مەفرەزەکان توانیان تۆمەتبارەکه ڕابکێشن بۆ بۆسەیەک و لە کاتی وه‌رگرتنی بڕی (٧٥٠) هەزار دینار وەکو به‌شی یه‌كه‌م ده‌ستگیری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی" دەزگاکە بەدواداچوون بۆ ئەو سکاڵایانە کردووە کە لەڕێگەی هێڵی گەرمی بێبەرامبەر (131) و ئیمەیڵ [email protected] وەرگیراون و توانیویەتی (27) بێزاركه‌ری دیكه لە (کەرکوک، نەینەوا، بەسرە، به‌غدا و واست و کەربەلاى پیرۆز و موسەننا بابل، و ئەنبار) ده‌ستگیر بكات، وئه‌م تۆمەتبارانه له‌دوای ده‌ستگیركردنیان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد