زێدان لەگەڵ تیمی بەرنامەی یوئێن بونیادنانی تواناکان و پەڕەپێدانی تەکنەلۆژی تاووتوێدەکات

ناوخۆ
  • 13-08-2024, 16:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ تیمی بەرنامەی یوئێن بونیادنانی تواناکان و پەڕەپێدانی تەکنەلۆژی تاووتوێدەکات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە تیایدا هاتووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان غلام محمد ئیسحاق وشاندی یاوەری.
    وتیشی لەدیدارەکەدا هەردوولا باسیان کرد لە هاوکاری هاوبەشی نێوان دادوەری و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبوارەکانی بونیادنانی تواناکان و پەڕه‌پێدانی تەکنەلۆژی.