بەغداد/ INA
سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کەریم حمادی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ بانکی عێڕاقی بازرگانی هاوکاری دووقۆڵی و شایستە دەرەکیەکان و قەرزی فەرمانبەرانی تاوتوێکرد.
سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندن لە دیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر ئەوڕۆڵەی کە تۆڕی ڕاگەیاندن پێی هەڵدەستێت لە داڕشتنی سڕاتیژیەتی گووتاری ڕاگەیاندنی بونیادنەر.
ئاماژەشی بەوەکرد کە لەگەڵ بانکی بازرگانی عێڕاقی ڕێککەوتن کراوە بۆ پێدانی قەرزی خانووبەرە بە سوویەکی کەم.
هەروەها حمادی لەدیدارەکەدا شایستەدارایەکانی دەرەکی تۆڕی ڕاگەیاندن و ڕۆڵی بانکی بازرگانی تاووتوێکرد لە ئاسانکردنی پڕۆسەکانی حەواڵەکردنی دەرەکی.
لەلایەن خۆشیەوە سەرۆی بانکی بازرگانی عێڕاقی بلال حەمدانی دەستخۆشی لە سەردانەکەی سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندن کرد و ڕۆڵی تۆڕەکەشی بەرزنرخاند لەچارەسەرکردنی دۆزەکان.
هەروەها حەمدانی ئاماژەیکرد بە پێدانی قەرز بە گرێبەستەکان کەلە 15 ملیۆنەوە دەستپێدەکات تاکو دەگاتە 200 ملیۆن بۆ کارمەندان.