سەرۆک کۆمار نامەیەکی لە هاوتا چینیەکەیەوە پێدەگات

سیاسی
  • 13-08-2024, 16:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەرگرنگی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری لەگەڵ وڵاتی چین.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی کۆماری چینی میللی لەعێڕاق تسۆی وی.
    بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوەکەسەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا نامەیەکی لەسەرۆکی چینەوە شی جینبینگ ڕادەستکرا، لەنامەکەدا پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمارکرد بەبۆنەی یادی لەدایکبوونیەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست، ئاماژەشی بەوەدا کە تواناکانی بەردەست بقۆزرێتەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات.
    سەرۆکی چینی لە نامەکەدا جەختیلەوەکردەوەکە گرنگیەکی زۆر دەدات بە پێشخستنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێڕاقدا و ئامادەگیشی هەیە کۆششی زیاتر بخاتە گەڕ لەپێناو پتەوکردنی هەماهەنگی بۆ باڵابردنی زیاتری پەیوەندیەکان.
    هەروەها  سەرۆک کۆمار سڵاو و ڕێز و سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاستەی سەرۆکی چین کردودەستخۆشی لە پەیوەندیە مێژووییەکانی هەردوو وڵات کرد، ئاماژەشی بەوەکرد کە پێویستە هاوکاری هاوبەش لە سەرجەم بوارەکانی ئابووری و تەکنەلۆژی و بوارەکانی وەبەرهێناندا بکرێت، جەختیشی لەوەکردەوەکە عێڕاق پێشوازی دەکات لە شارەزایی چین لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و فێرکردن.
    بەیاننامەکە تیاشیدا هاتووە کە باڵیۆزی چین جەختیلە پتەوکردنی پەیوەندیەکان کردۆتەوە لەهەموو بوارەکاندا، جگەلەوە باڵیۆزی چین لەدیدارەکەدا پوختەیەکی دەربارەی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و پیشەسازی لە وڵاتی چین پێشکەش کرد و جەختیشی
    کردەوەسەر ئەوەی کەلە کۆبوونەوەی حیزبی شیوعی ئەمدواییە جەختکراوەتەوەسەر بەگوڕدانی چاکسازیەکان و باشکردنی بەرهەمهێنان لەسەرجەم بوارەکاندا و گرنگی کرانەوەش بەڕووی جیهاندا.