به‌غدا-INA
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران جەختی لە بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان بۆ تەواوکردنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق کردەوە.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، ڕاگه‌یاندووه" درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکنەوە پێگەیشت، له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا دوا پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و هەوڵه‌كان بۆ پشتیوانیکردنی سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی و نێودەوڵەتی باس کران.
هه‌روه‌ها سودانی هەڵوێستی پره‌نسیپی عێراق دووپاتکردەوە لەسەر هۆکارە ڕاستەقینەکانی پشت ئەو ناسەقامگیرییە، کە بریتین لە بەردەوامی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە، وجه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه‌پێویسته وڵاتانی گەورە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕۆڵی تەواوی خۆیان بگرنە ئەستۆ بۆ ڕاگرتنی ئەو تاوانانەی لەدژی گەلی فەلەستین ئەنجام دەدرێن، و یاسایا نێودەوڵەتیه‌كانی تایبه‌ت به‌تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیكه‌ران جێبه‌جێ بكرێن و ئەم دڕندەییە ترسناکە رابگرن، هەروەها ڕێگری لە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتانی ناوچەکه بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیران پابەندبوونی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ ڕێگری‌کردن لە هەر کارێک کە ئاراستەی تێکدانی ئاسایش بێت، یان ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق ڕووبه‌رووی هەر مەترسییەک ببنه‌وه، جەختیشی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق، و هەنگاونان بەرەو پەیوەندییە ئەمنییە دووقۆڵییەکان کە لە بەرژەوەندی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریدایە.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکان بۆ وەستاندنی پەرەسەندنه‌كان و پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەردەوامبوون لە ڕاوێژکردن لەگەڵ لایەنی عێراقی سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان، هەروەها پشتیوانیکردن لە ئاراسته‌ی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە خسته‌ڕوو.