بەغداد/ INA ویسام مەلا
دەستەی دەستپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بەمنزیکانە پڕنسیپی سەروەری داد کاری پێدەکرێت.
سەرۆکی دەستپاکی فیدڕاڵی دادوەر حەیدەر حەنون لەکۆنگرەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان عەلی موئەییەد کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی ئێمە لەژێر سیستەمێکی دیموکراسیداین کە هاووڵاتیان بەئازادی لەژێرسایەیدا دەژین بۆیە پێویستەڕاستەقینەکان بگەیەنینە هاوڵاتیان چونکە ڕاگەیاندن ئەوچاوەیە کە شتەکان ئاشکرادەکات، دەستەی دەستپاکیش بەپێی ڕێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەسەڵاتی پێبەخشراوە بۆ بونیادنانی بنەوانەیەک بۆ چەمکی شەفافیەت بەپشتبەستن بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.
هەروەها ئاماژەشی کرد بەوەی کە دەستەی دستپاکی لەم چەند ڕۆژەی داهاتووشدا پڕنسیپی سەروەری داد ڕادەگەیەنێت کە ئیمام عەلی سەلامی خودای لێبێت جێبەجێی کردووە دژبە گەندەڵی.
ڕوونیشی کردەوەکە ئەم کۆنگرەیە بەئامانجی جێبەجێکردنی پێشنیازەکانی مەڕجەعیەتی باڵا بۆ نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان سازدراوە و ستڕاتیژیەتێکیش لەئاراداهەیە لەنێوان دەستپاکی و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان بۆ پشتیوانیکردنی کۆششەکانی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان.
هەروەها حەنون ڕوونیکردەوەکە دەستەی دەستپاکی لەگەڵ سەرجەم دەزگاکاندا هاوهەڵوێست دەبێت بۆ نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان.
لەلایەن خۆشیەوە عەلی موئەییەد وتی دەستەکەمان پشتیوانی هەموو کۆششەکانی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەکات.