بەغداد/INA محهمهد تاڵبی
دەستەی وەبەرهێنان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە مۆڵەتی کارکردنی لەپڕۆژەی شاری بەغداد ی سەوزبەخشی کەبە یەکەمین و گەورەترین پڕۆژەی ژینگەیی هەژماردەکرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، لەهەمانکاتیشدا پڕۆژەی ئەمۆنیای شینی ڕاگەیاند.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان حەیدەڕ مەکیە بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دەستەکە مۆڵەتێکی وەبەرهێنانی دەرکردووە کە لە عێڕاقدا یەکەمینە بۆ دروستکردنی شاری بەغدادی سەوز کە یەکەمین پڕۆژەی ژینگەیی مەزنە لەسەرئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وتیشی دەستەکە وەبەرهێنەرەکانی پابەند کردووە بەفراوانکردنی ڕووبەری سەوز، هەروەها دەستەکە بەنیازە پڕۆژەی ئەمۆنیای شینیش ڕابگەیەنێت کەلەباتیەکی نەوتیە و دەرهاویشتەی ئابووری هەیە.