بەغداد/INA
دەستەی کەشناسی عێڕاق پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەش کەشێکی ساف و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی باکوور هەندێک بەرزدەبنەوە، لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشووریش پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕۆژی هەینی کەشێکی ساف وگەرم دروست دەبێت و خۆڵێکی کەم بەرزدەبێتەوە و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن لەسەرانسەری وڵاتدا.
هەروەها ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەشێکی ساف و گەرم دروست دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.