پۆلیسی ئێرانی ڕایگەیاند کە لەگەڵ هاووتا عێڕاقیەکەی هەماهەنگی دەکات بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی ڕێوڕەسمی چلە

ئەمنی
  • 13-08-2024, 10:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرماندەیی پۆلیسی ئێرانی ڕایگەیاند کە هەماهەنگی لەگەڵ هاووتا عێڕاقیەکەی دەکات بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سەردانیکردنەکەی چلەی ئیمامی حوسەین سەلامی خودای لێبێت.
    سەرۆکی فەرماندەیی پۆلیسی ئێرانی ئەحمەد ڕەزا ڕادان باسی لەهەماهەنگی کرد لەنێوان پۆلیسی عێڕاقی وئێرانی بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سەردانیکارانی ڕێوڕەسمی چلە.
    وتیشی خۆشبەختانە  پێش یادی چلەکە بەبەردەوامی کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ ولەگەڵ فەرماندەیی پۆلیسی عێڕاقی بۆ ئەم مەبەستە پڕۆسەکەش بە باشترین شێوە بەڕێوەدەچێت.
    ڕوونیشی کردەوەکەهەمیشە عێڕاقیەکان بەدەمەوە هاتوون بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان.
    هەروەها سەرۆکی پۆلیسی ئێرانی داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد لەوانەی کە بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا دەکەن کە ماوەیەکی کەمتر بمێننەوەبۆ ئەوەی دەرفەت بۆ خەڵکانی دیکەش بڕەخسێت کەسەردانی شوێنە پیرۆزەکان بکەن.