بهغدا-INA
وەزارەتی ناوخۆ ستایشی ڕێنماییەکانی مهرجعی باڵای ئایینی، سەید عەلی سیستانی (خوای گهروه بپارێزێت) كرد سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و دەروونییەکان وبهبەرزی نرخاند.
وەزارەتی ناوخۆ لهڕاگهیهندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" بە گرنگییەوە و بە وردبینییەکی زۆرەوە بەدواداچوونمان بۆ ئەو ڕێنماییە دروستانە کرد کە لەلایەن مهرجعی باڵای ئایینی، سەید عەلی سیستانی (خوای گهروه بپارێزێت) سهبارهت بهچهند پرس وفایلە گرنگ و پەیوەست بە کارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و تهواوی پێکهاتە ئەمنییەکان دهكراون، لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکانه، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە پرسێکی زۆر گرنگە کە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان کار لەسەر دەکەن بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگا لەم بابەتە كهدیاردهیهكی مەترسیداره، و وەزارەتی ناوخۆ هەنگاوی گەورەی ناوە تێیدا و لەسەر زیاتر لە ڕێڕەوێک كار بۆی دهكات، جا لەسهر ئاستی ڕاوەدوونانی بازرگانانی ئەم ژەهرانە و لێپرسینەوە لە بەرەوپێشبەران و خراپەکاران بێت یانیش لهسهر ئاستی کردنەوەی نزیکەی ١٦ بنكهی چاكسازی بۆ قوربانیانی ئهم دیاردهیه.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەوەی مهرجعی باڵا ئاڕاستەی کردووە بە هاندەرێک دادەنرێت بۆ تەواوکردنی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و قوربانیدان بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگەی عێراقی لە ماددە هۆشبەرەکان. هەروەها وەزارەتی ناوخۆ، و بەپێی ئەوەی لە بڕگەکانی مادەی هۆشبەردا هاتووە بەرنامەی حکومی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محهمهد شیاع سودانی، کۆمەڵێک پلانی بۆجێبهجێكردنی ئهو بەرپرسیارێتیهی كه دەکەوێتە ئەستۆی دیاناوه بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران و بەرەنگاربوونەوەی تاوان بەهەموو جۆرهكانهوه.
ههروهها وتی: ڕێژەیەکی باشی بەدەستهێنا لە کەمکردنەوەی ڕێژەی تاوان و نیشاننەدانی لێبوردەیی بەرامبەر بە هیچ لایەنێک کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری و گەیاندنی بە دادگای دەدا دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی یاسایی کە تێیدا شێوازی مۆدێرنمان ناساند لەسەر بنەمای کاری ئەکادیمی ڕاستگۆیانە و پیشەیی و دانانی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ لە پێشەنگی کارەکەدا، بەتایبەتی لە کاتی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارەکان وە لێپرسینەوە لە هەر کەسێک بکەن کە لە ڕێگەی نایاسایی دانپێدانان دەربهێنێت و شێوازگەلێکی دوور لە مرۆڤایەتی بەکاربهێنێت.