لیژنەی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان: ڕاگه‌یه‌ندراوێ سەید سیستانی نەخشەی ڕێگایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیارده‌ی ماددە هۆشبەرەکان

ناوخۆ
  • 12-08-2024, 20:30
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی پەرلەمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان پشتڕاستی کردەوە، کە ڕاگه‌یه‌ندراوی مه‌رجعی باڵای ئایینی، سەید عەلی ئەلحوسێنی سیستانی (خوای گه‌روه‌ بپارێزێت)، نەخشەڕێگایەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیارده‌ی ماددە هۆشبەرەکان .
    لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا بۆ بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: بە سەرنجێکی زۆرەوە بەدواداچوونمان بۆ وەڵامەکانی سه‌ماحه‌تی مه‌رجعی باڵای ئایینی، سەید عەلی ئەلحوسێنی سیستانی کرد (خوای گه‌روه‌ بپارێزێت) بۆ پرسیارەکانی ده‌زگای زانین بۆ ڕۆشنبیری سەبارەت بە خراپ بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، کە ئەوە نیشان دەدات کە ئەو دامەزراوە ئاینییە بە تەواوی پابەندە بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە مەترسیدارە بە ڕوونکردنەوەی حوکمە شه‌رعییه‌كان، و ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری هەیە لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگا و دیاریکردنی ئەرکە شه‌رعییه‌كانی بەرامبەر بەم بەڵا مەترسیدارە.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كه‌بە وردی ناوەڕۆکی وەڵامەکانی سه‌ماحه‌تی مه‌رجعی باڵامان لەبەرچاو گرت و بۆمان دەرکەوت کە نەخشەڕێگایەک بۆ هەموو دەسەڵاتە یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەرییەکان دەکێشن لەسەر چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە کە دەستیکردووە بە وێرانکردنی جەستەی دەوڵەت و کۆمەڵگا، و داوایان لێدەکات هەوڵەکانیان دوو هێندە بکەن و فایلی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە سیاسەتەکانی دەوڵەتدا ئەولەویەت بدەن.
    لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" ئێمە لای خۆمانەوە بەڵێن بە جەنابی بەڕێزیان دەدەین کە لیژنەکەمان لە وەڵامە بەنرخەکانی کە هەڵگری ناوەڕۆکی شەریعەتی لێبوردەن دەخوێننەوە و لە ڕێگەی کەناڵە یاسادانان و چاودێرییەکانەوە دەیانگۆڕین بۆ واقیعی بەرجەستە و تا هەموو ئەرکە یاسایی و ڕەوا و نیشتمانییەکانمان بە ئەنجام نەگەین، پشوو نادەین.