بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەبەردەوامبوونی کارەکانی ئەلیکتڕۆنیکردنی کۆبۆنی بەشە خۆراک کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ بەدووداچون بۆ ئەلیکتڕۆنیکردنی کۆبۆنی بەشەخۆراکی مانگانە.
لەکۆبوونەوەکەدا قۆناغەکانی پڕۆژەکە تاووتوێکران وسودانی جەختیکردەوەسەر گرنگی ئەلیکتڕۆنیکردنی پڕۆسەی کۆبۆنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان چونکە ئەوپڕۆژەیە بەشێکە لە کارەکانی حکومەت لە بواری کارگێڕی و دارایی و بەشێکیشە لەکۆششەکانی حکومەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
هەروەها سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم دۆسیەیە پەیوەندی بە چەندین کاری بەراییەوەهەیە ئەویش لەمیانەی ئەو پێنج ئەرکەی کە بەرنامە حکومیەکە گرتوویەتیە ئەستۆ، کە پەیوەندی بە ڕەوشی دابینکردنی خۆراکەوە هەیە بەبێ هیچ دواخستنێک بۆ سەرانسەری عێڕاق.
هەروەها سودانی پێداگری کرد لەسەر گرنگی بەدوداچوونکردن بۆ ئەلیکتڕۆنیکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان و وردبینی لە زانیاریەکان لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکی بێوێنە بەهاووڵاتیان و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەکە.