بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەکان، لیوا یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵڵا، گەڕانەوەی دوو ژنی ئێزیدیی ڕفێندراوی له سوریای ڕاگەیاند.
لیوا ڕەسووڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە" بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، دەزگا ئەمنییەکان و دەزگای هەواڵگری بەردەوامن لە گەڕانی چڕوپڕی بەدوای ئەو ژنە ئێزیدییە ڕفێندراوانەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد" بە کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوامی ئەم پرسه گرنگە، پاڵەوانەکانی ناو دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق توانیان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بنەڕەتی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هەماهەنگیکردن لەگەڵ فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان دوو لە ژنانی ئێزیدی کە لە کاتی داگیركردنی خاكی پارێزگای نهینهوا لهلایهن باندە تیرۆریستییە خراپەکانی داعشەوە ڕفێندرابوون بگێرینهوه و ڕادەستی بنەماڵەکانیان بكهن، کە یەکێکیان کچێک بووە و تەمەنی نزیکەی 10 ساڵ بووە.
جەختیشی لەوە کردەوە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بە شێوەیەکی شەخسی بەدواداچوون بۆ پرسی گەڕانەوەی ژنانی ڕفێنراوی ئێزیدی دەکات، هەروەها لە زیاتر لە یەک کۆبوونەوەی ئەمنی و بۆنەكان جهختی لهسهر گەڕاندنەوەی سەرجەم ژنانی ڕفێنراو بۆ ناو خێزانەکانیان كردۆتهوه و دهبێت هەموو هەوڵێ و توانایهك بگهڕبخرێت بۆ ئەم مەبەستە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد