بەغداد/ INA
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەبوعەلی بەسڕی جەختیکردەوە سەر ڕۆڵی دەزگاکەی لە ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆر و چاودێریکردنی بازاڕو چارەسەرکردنی کێشەکانی زەوتکاری و مادەهۆشبەرەکان.
بەسڕی لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی جەختدەکاتەوەسەرپەڕەپێدانی توانا مرۆییەکان و هەڵبژاردنی ئەوانەی لێهاتوون لە جێبەجێکردنی ئەرکە گرنگەکاندا.
ڕوونیشی کردەوەکە عێڕاق ڕۆڵێکی گرنگی بۆ ئەمنیەتی وڵاتانی جیهان گێڕاوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە تیرۆریستیەکان لە دەرەوەو لەناوەوەی عێڕاق، ئاماژەشی بەوەکرد کە تیمەکانی دەزگای نیشتیمانی توانیویەتی 192 تۆمەتباری تیرۆر لە ماوەی ئەمساڵدا دەستگیربکات.
ئۆپەراسیۆنێکی بێهاوتا
دەربارەی یەکێک لە ئۆپەراسیۆنە بێهاوتاکانی تایبەت بە ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش (بەسڕی) وتی شانەی نەهێشتنی تیرۆر لەدەزگاکەمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەستا بە هەڵکوتانەسەرمۆڵگەکانی داعش ودەستگیرکردنی 21 تیرۆریست لە پارێزگای سلێمانی کەپێشووتر یاداشتنامەی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو بەپێی مادەی چوار لەیاسای نەهێشتنی تیرۆر، کە چەند سەرکردەیەکی داعشیان تیدابوو ، یەکێکیان بەرپرسی ئەمنی بەناو ویلایەتی فەللوجە و ئەویدیکەش یاریدەدەری کارگێڕی بەناو ویلایەتی دیجلەبوو ، بەهەمانشێوەش دەزگاکەمان هەستاوە بە دەستگیرکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین ئەندامانی داعش بەنازناوی ئەبوهاجر لە قەزای تاڕمیە کەدەکەوێتە باکووری شاری بەغداد ، ئەم تیرۆریسته کاری تیرۆریستی و زەوتکاری دژبە هاووڵاتیانی قەزاکەو شێخانی هۆزەکان و پیاوماقوڵان و ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان ئەنجامدەدا وبۆ مۆبایلەکانیان تەلەفۆنی دەکرد و هەڕەشەی لێیان دەکرد.
زەوتکاری ئەلکترۆنی و بازرگانی مادەهۆشبەرەکان
لەدۆسیەی ماەهۆشبەرەکانیش بەسڕی ڕوونیکردەوەکە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی بەشێوەیەکی تۆکمە هەماهەنگی لەگەڵ قوتابخانەو زانکۆکان دەکات وهەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی وانەی ڕۆشنبیرکردن بۆ قوتابیانی کچ دەربارەی دۆسیەی زەوتکردنی ئەلکترۆنی و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ، بەهەمانشێوەش دەزگاکە کاردەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیان بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە پڕۆسەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشانە، لەمبوارەشدا دەزگاکەمان توانی 600 تۆمەتبار دەستگیربکات.
لەبارەی بازرگانیکردن بەمادەهۆشبەرەکانیشەوە (بەسڕی) جەختیکردەوەسەر بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەنێودەوڵەتیەکانی بازرگانیکردن بەمادە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی مەترسیدارترینی ئەو بازرگانانە، لەمبوارەدا 478 تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران ئەویش بەپێی یاداشتنامەی دەستگیرکردنی یاسایی.
چاودێریکردنی بازاڕ و بازاڕکردنی گەنم
هەروەها ئاماژەیکرد بەوەی کە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی بەهاوکاری ئەندامەکانی خۆی چاودێری بازاڕدەکات و قەدەغەی گەمەکردن بە نرخی شمەک و کاڵاکان دەکات و بەدوداچونیش دەکات بۆ نرخی مامەڵەکردن بەدراوەکان.
هەروەها (بەسڕی ) ئاماژەی بەوەدا کە دەزگاکە بەدووداچون دەکات بۆ بەبازاڕکردنی گەنم بۆ ئەوەی گەمە بەدانەوێڵە نەکرێت و وەکوساڵانی پێشوو گەنمی هاوردە بە ناونیشانی گەنمی نێوخۆیی نەفڕۆشرێت.
لەم ڕووەوە تونیومانە کە 6 هەزار تۆن لە گەنم ڕابگرین کە بەدەرلەڕێنماییەکانی حکومەت هێنراونەتە بازاڕەکانەوە.
هەروەها بۆ دابینکردنی سەردانیکردنی چلەی ئیمامی حوسەین سەلامی خودای لێبێت تیمەکانی ئاسایشی نیشتیمانی وبەهەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی باڵای ئەمنی دەستیکردووە بە ئەرکەکانی خۆی لەهەموو ڕووەکانی ئەمنی و هەواڵگری ، جگەلەوەش تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی بڵاوەپێکردووە بۆ ناو ڕیزی سەردانیکاران ، ئاماژەشی بەوەکرد کە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی هەڵدەستێت بەجێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی پێی ڕاسپێردراون و وەشاندنی گورزی دەسپێشخەری دژبەهەرکەسێک کە هەوڵبدات سەقامگیری کۆمەڵگا تێکبدات ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ دادوەری و دەزگا ئەمنیەکانی دیکە.