بەغدا-INA
"عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی،لە وەزارەت پێشوازی کرد لە هەریەک لە "سەفیە سوهەیل " باڵیۆزی کۆماری عێراق لە شانشینی سعودیا و "فەلاح عەبدولحەسەن" باڵیۆزی پێشوی کۆماری عێراق لە چیک و باڵیۆزی خانەنشین "فەرید یاسین" نێردەی تایبەتی عێراق بۆ گۆڕانکاریەکانی کەش وهەوا.
نوسینگەی ڕاگەیاندی بریکاری دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- لەدیدارێکدا چەند تەوەرێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێکران،کە پەیوەست بوون بە نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراق لە وڵاتانی جیهان و زۆرێک لە ڕێکخراو و کۆڕبەندی نێودەوڵەتیەکان،لە ژێر ڕۆشنایی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و ئەو پلان و ستراتیژیەی کە وەزارەتی دەرەوە هەنگاوی بۆ دەنێت،هەروەک باس لە بەشداری عێراق لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا و ژینگەکرا.