سەید سەدڕ: هیواخوازین ئاگربەستێکی بێ مەرج لەغەززە بکرێت

سیاسی
  • 12-08-2024, 16:58
  • +A -A

    نەجەفی شکۆمەند/ INA
    ڕابەری ڕەوتی سەدڕی نیشتیمانی شیعی سەید موقتەدا سەدڕ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە هیوای خواست کە ئاگربەستی بێمەرج لە غەززە ئەنجام بدرێت.
    سەید سەدڕ لە توویتێکدا لەسەرسەکۆی ئێکس کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکرد وتی سێ وڵاتی ئەوڕوپی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد کە پشیوانیکردنی ئاگربەست دەکەن لەغەززەو داوای ئاشتی دەکەن، بەڵام بەیاننامە هاوبەشەکەیان تەنها ساختەکاریە و هیچی تر.
    سەید سەدڕ وتیشی شایانی ئەوەیە کە پشتیوانی خۆیان قەوارەی زایۆنی ڕاگرن، چ پشتیوانیکردنی بێسنووریان بە چەک وەیان هەر پشتیوانیکردنێکی مادیو مەعنەوی، جگەلەوەش واشایانترە کە دەسوەرنەدەن لەهەر شتێک کە پشتیوانی دەوڵەتی فەلەستینی دەکات و سۆزداری بۆ مەدەنیەکانی فەلەستین  هەیە و کۆمەڵکوژیەکانی زایۆنیزم ڕەتدەکاتەوە، واباشترە  کە وەک هەندێک وڵاتانی ئەوڕوپی دان بە دەوڵەتی فەلەستینی بنێن لەباتی دەرکردنی ئەو بەیاننامە سووک و چرووکە.
    هەروەها جەختیکردەوەسەر ئاشکراکردنی ڕاستەقینە شارراوەکان و هەڵوێسته سیاسیە ڕاستەقینەکان نەک تەها کارکردن بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان و بەرژەوەندیەکانی گەورە و شەڕەنگێزیەکانی ئەمریکا و هەڵبژاردنەکانیان و پەیداکردنی جەماوەربۆ سنووقەکانی دموکراسیەتە ناوبراوەکەیان.
    هیواشی خواست کە دەستوبرد ئاگربەستێکی بێمەرج ئەنجامبدرێت ، چونکە گەرئەمە نەکرێت ئەوا کۆتاییان دێت و ساختەکاری خۆیان و دیموکراسیەتەکەیان و ئازادیەکەیان کۆتایی پێدێت ، کەکەس سوودی لێنەبینیووە و تەنها گەلانیان پێچەوساندووەتەوە و ڕێژەی تاوانی پێ زیادبووە کۆمەڵگای میمی پێکراوەو کۆششیش کراوە بۆ کەمکردنەوەی وەچە وهاوشێوەی ئەوشتانە.