دەستپاکی پڕۆژەیەک ئاشکرادەکات کە ڕادەستی سوودمەندانی نەکراوە

ناوخۆ
  • 12-08-2024, 16:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەستپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە دوو پڕۆسەی دەستگرتنی ئەنجامداوە  یەکەمیان بۆ  پڕۆژەیەک کە گومگراوە بەگوژمەی دووملیار دینار، دووەمیشیان ساختەکاریەک کە لە دۆسیەی خۆراکی نەخۆشخانەیەکی شاری موسەننادا دۆزراوەتەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە تیمی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی موسەننا هەستاوە بەکاری پشکنین و وردبینی لەفەرمانگەکانی بەڕێوەبردنی خۆجێی لەپارێزگاکە ، دەرەنجام چەند سەرپێچیەکی ئاشکراکرد لە پڕۆژەی دروستکردنی 50 خانوو بەتێچووی کەم لەقەزای خزڕ.
    وتیشی ئەو خانووانە ڕادەستی خاوەنەکانیان نەکراوە تاکو وادەی ئاشکراکردنەکە هەرچەندە 11 ساڵ بەسەر وادەی ڕادەستکردنەکەدا تێپەڕیوە ،  کەبووتەهۆی کوێربوونەوەی پڕۆژەکە بەڕێژەی ٪63 ، جگەلەوەش کێشەی خاوەندارێتی زەوی پڕۆژەکەش یەکلانەکراوەتەوە، هیچچ پێبژاردنێکیش نەخراوەتەسەر خاوەن پڕۆژەکە کەئەمەش پێچەوانەی مادەی 10 ی گرێبەستەکەیە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکە چووەته نەخۆشانەی ئافرەتانی سەماوە / یەکەی اعاشە ، لەپاش پشکنین لێکوڵینەوە چەند گەندەڵیەکی لە نرخی شمەک و پسوولەکان ئاشکراکرد.
    جگەلەمەش چەندین پسوولەی بەتاڵی دەستبەسەرداگرت بەناو کۆمپانیاو چێشتخانەدا، کەبەڵێندەرەکە ئەو پسوولانە پڕدەکاتەوە ، هەروەها دەستیشگرا بەسەر لیستی ئامادەکردنی ساختەی خواردەمەنی بۆ نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکە، ئەو دەسبەسەرگیراونەش حەواڵەی لقی لێکۆڵینەوەی دەرەکی سەربەنووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی پارێزگاکە کران بەمەبەستی وردبینینکردنی دارایی و کارگێڕی.