بەغداد/ INA
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوەکە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕژدەلەسەر تەواوکردنی پڕۆسەی سیاسی و کۆتاییهێنان بە قەیرانی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
مالیکی لە لێدوانێکدا دەربارەی کێشەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە کێشەی سەرۆکی پەرلەمان پێویستە تیشک بخرێتە سەری چونکە بابەتێکە پەڕەی سەندووە لەبەر ئەوجیاوازیەی لەئاراداهەیە، ڕوونیشی کردەوەکە دامودەزگاکانی یاساڕێژی و جێبەجێکاری و دادوەری لەپڕۆسەی دیموکراتیزەکردنی بونیادی دەوڵەتدا کارێکی بنەڕەتیە.
وتیشی سەقامگیری دەسەڵاتی یاساڕێژی بەپێی هاوبەشی دەسەڵات پشتیوانیەکە بۆ هەردوو دەسەڵاتی یاساڕێژی ودادوەری، پێداگریشی کرد لەسەر گرنگی سەقامگیری دەسەڵاتی یاساڕێژی.
جەختیشی لەوەکردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕژدەلەسەر تەواوکردنی پڕۆسەی سیاسی لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ، چوارچێوەی هەماهەنگیش چەندین جار هەوڵیداوە حاڵەتێکی سازان لەنێوان هێزە سوننیەکاندا دروست بکات لەبارەی سەرۆکی پەرلەمان.
ڕوونیشی کردەوە کەهەندێک قسەی بێ سەروبەرهەن دەربارەی هەژموونی گەورەترین فراکسیۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئەمەش دوورە لەڕاستیەوە.