بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوەکە حکومەت گرنگی دەدات بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئیتاڵیەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێشوازیکردلە باڵیۆزی ئیتاڵی لای عێڕاق ماورتیزیۆ گریگانتی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیەوە.
ئاماژەشی بەوەدا کە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنێتی پتەوکردنیان کرا
بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندیە گشتیەکان بکات.
لەدیدارەکەدا سودانی جەختیلەوەکردەوەکە حکومەت گرنگی دەدات بەهەماهەنگیکردنی پڕۆسەی کرانەوە بەسەرکۆمپانیاکانی ئیتاڵیا وکاریشی کردووە بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاریەکان بەرامبەربە کۆمپانیا تایبەتەکان، ئاماژەشی بەوەکرد کە عێڕاق پێویستی بە شارەزایی ئیتاڵیا هەیە لەهەموو بوارەکاندا.