بەغداد/ INA
وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەنگین ڕێکانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە هەستا بەکردنەوەی پڕۆژەی دەروازەی باشووری پایتەخت بەغداد- بسمایە.
بەیاننامەی وەزارەت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئەمڕۆ هەستا بەکردنەوەی دەروازەی باشووری پایتەخت بەغداد -بسمایە کەلەلایەن فەرمانگەی ڕێگاوبانەکانی سەربەوەزارەت سەرپەرشتی دەکرێت.
وتیشی کە ڕێگا سەرەکیەکە بە درێژی 14کم لە هەردوو سایتەکە لە 10کم درێژکراوەتەوە بۆ 16 کیلۆمەتر ، ڕوونیشی کردەوەکە دوو ڕێگای خزمەتگوزاریش دروستکراون بەدرێژی ڕێگاکە و 4 پردی سەرووش دروستکراون کە بەهەمووڕێگاکانەوە دەگاتە درێژی 28 کیلۆمەتر.
ئاماژەشی بەوەکرد کە سێ پردی کۆنکریتیش دروستکراون تایبەت بە ڕاگوزەرەکان ، جگەلەوەش پردی ڕۆستەمیەی کۆنکرێتیش دروستکراون کەپێشتر بۆ ئۆتۆمبێلەکان کرابوونەوە، ڕێگاکەش بە پلانی گەرمەسێنەکەی ڕووڕێژکراوە و پردەکانیش گڵۆپیان بۆ دانراوەو نیشانەکانی هاتووچۆش دانراون.