هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی وردەکاری پلانی ئەمنیەتی سه‌ردانی چله‌ی ماته‌مینی لە کەرکوک ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 12-08-2024, 12:47
  • +A -A

    به‌غدا-INA- مەهدی ڕه‌بحاوی
    ئەبو سائیر بەشیری یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بۆ کاروباری هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی، وردەکاری پلانی دەستەبەرکردنی سەردانی چله‌ی ماته‌مینی لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.
    ئەلبەشیری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" پلانی ئەمنی بۆ سەردانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، و بەردەوام دەبێت تا کۆتایی سەردانەکە و گەڕانەوەی سەردانکەران.

     هه‌روه‌ها وتی" پلانەکە توند و تۆڵە و چوار لیوا لە لەخۆدەگرێت، لە پردێ ئاڵتۆنەوە دەست پێدەکات تا داقوق و لە کۆنترۆڵی جیمەنەوە تا داقوق و دواتر تا دوز خورماتوو و ئامرلی تا ده‌گاته‌ دیالە بنكه‌ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌چوار لیوای هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ جێبه‌جێكردنی ئۆپەراسیۆنەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی دیجلە جێگیرکراون، جگە لە كار وهه‌وڵی گەنجان و کامێرا وفڕۆکەی بێفڕۆکەوان و جێگیرکردنی تیمه‌كانی هەواڵگری لە هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوە له‌م پاڕێزگایە، ئاماژەی بەوەشکرد کە کاروانه‌كانی دەسته‌ی حه‌شدی شه‌عبی لەسەر ڕێگای جێگیرکراون، ورێگاکە بە تەواوی لەگەڵ سوپا و پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان پارێزراوه‌."