بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە فەرمانیدا بە تەواوکردنی پڕۆژەی دەروازەکانی بەغداد بەخێرایی و ئەوانەش کە سەرپێچی لە کێشکردنی بارەکانیان دەکەن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت ، ئاماژەشی بەوەکرد کە پڕۆژەی ئاوی نەهڕەوان گرنگە و پاش دوازدە ساڵ لەڕاوەستان دەستکراوە بە کارکردن تیایدا.
سەرۆک وەزیران پاش کردنەوەی سێ پڕۆژەی گرنگ لەبەغداد لەڕێگای بازنەی تەلەفزیۆنیەوە کەلە پڕۆژەکانی دەروازەی بەغداد، دیالە، کرکوک و پڕۆژەی ئاوی نەهڕەوان و پردەکانی کەناڵی سوپا پێکهاتوون لەوتەیەکیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد پاش دەستخۆشی کردن لە ئەنجامدانی ئەوپڕۆژانە جەختیکردەوەسەر ئەوەی کە ئەوپڕۆژانەمان بە هیممەتێکی بەرزو گیانی یەک تیمی کارکردن ئەنجامدا، پڕۆژەکانیش بەدەست وبازوی دلێرانی سەرئەم کارە کرانەوە.
هەروەها سەرۆک وەزیران فەرمانیدا بە خێراکردنی پڕۆژەکانی دەروازەی بەغداد و لێپێچینەوە لەوانەی سەرپێچی لە کێشکردنی بارەکانیان دەکەن.
وتیشی" کە پڕۆژەی ئاوی نەهڕەوان گرنگە وبۆ ماوەی دوازدە ساڵ دواخرابوو، بەڵام دەستیپێکراوەتەوەو ئامانجمان تەواوکردنی ژێرخانی پڕۆژەکەیە.