وه‌زاره‌تی نەوت: ڕێژەی بەرهەمە هاوردەکراوەکان بۆ زیاتر لە سەدا ٥٠ كه‌مبویته‌وه‌

ئابوری
  • 12-08-2024, 11:31
  • +A -A

    به‌غدا-INAـ محمد التلبی

    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی زیاتر لە 50% کەمیکردووە، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ كه‌بەرهەمی ناوخۆیی بەشی ئۆتۆمبێل و مۆلیدە و هەموو شتێک کە پەیوەندی بە وێستگەکانی کارەباوە هەیە ده‌كات.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، ڕافد سادق، لەدیدارێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ڕایگەیاند: کۆمپانیای نەوت دەتوانێت باسی ڕێژەی بەکارهێنانی ڕۆژانەی وەرگیراوەکانی نەوت بکات، بەڵام ڕێژەی بەرهەمهێنان ئەرکی کەرتی پاڵاوگەیه‌، و وەزارەتی نەوت چەندین کەرتی هەیە لەنێویاندا (پاڵاوتن، غاز، دەرهێنان و دابەشکردن) ئه‌مانه‌ لە یەکتر جیاکراونەتەوە.
    هه‌روه‌ها 
    گوتی" بەرهەمهێنانی ئێستای بەنزین و نەوتی سپی ڕۆژانە نزیکەی 30,000,000 لیترە، ئەمە جگە لەو زیادبوونەی کە لە دوو مانگی ڕابردوودا ڕوویدا لە نەوتی سپی بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان، ورێژەی بەکارهێنان و هاوردەکردنی دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ نەوتی سپی و گاز گەیشتە 50% به‌ڵام دوای هاتنی حکومەتی سەرۆک وەزیران سودانی، دابەزی بۆ سفر، هەروەها سەبارەت بە بەنزینیش ڕێژەکە لە 50% بۆ 25% دابەزیوه‌ و ئەو ڕێژانەش زیاتر به‌هۆی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی کەربەلای پیرۆز و فراوانکردنی پاڵاوگەکانی دۆره‌ و حەدیسە و بەسرە و گەڕانەوەی پاڵاوگەی بایجی بۆ کارکردنه‌وه‌ بووه‌.
    ئاماژەی بەوەشکرد ئەم هۆکارانە یارمەتیدەر بوون لە کەمکردنەوەی ئاستی هاوردەکردن لە 16 ملیۆن لیتر بەنزین لە ڕۆژێکدا بۆ نزیکەی 7 ملیۆن، هەروەها ژمارەکان بۆ گاز و نەوتی سپی هاوشێوە بوون، ئێستاش هاوردەکردنی ئەو دوو مادەیە نه‌ماوه‌، ئاماژەیە بۆ ئەوە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بەشی ئۆتۆمبێل و مۆلیدە و هەموو شتێکی پەیوەندیدار ده‌كات وبه‌پی ئه‌و پلانه‌ی كه‌دانراوه‌ كه‌ده‌بێت بگاتە به‌سفر هاوردەکردنی هەموو سوته‌مه‌نییه‌كان.