بەغداد/ INA
نوێنەری سەرۆک وەزیران و وەزیری خوێندنی باڵا نەعیم عبودی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە تیمی نیشتیمانی نمرەیی بۆ لاوان ڕاگەیاند کە 1000 لاوی کچ و کوڕدەگرێتە خۆ، هاوکات فۆڕمی تۆمارکردنی لەشوێنەکانی ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکردی ڕاگەیاند.
هەروەها عبودی لە وتەیەکیدا لە میانەی چالاکیەکانی ڕۆژی جیهانی لاوان و یادی دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای لاوان کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کە بەفەخرو شانازیەوە نوێنەرایەتی سەرۆک وەزیران وسەرۆکی لێژنەی باڵای لاوان دەکەین و سڵاوی بەڕێزیتان پێدەگەیەنین.
وتیشی لێرەدا تیمی نیشتیمانی لاوان ڕادەگەیەنین کە هەزار گەنجلاو لەخۆ دەگرێت لەبواری بگۆڕی نمرەییدا ، لەهەمانکاتیشد فۆڕمی تۆمارکردنی شوێنەکانی ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد ڕادەگەیەنین.
ئاماژەی بەوەشکرد كهرێکارەکانی دەستپێکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری دیجیتاڵی تەواو بووە، کە لەلایەن دهستهی پەیوەندییەکان و میدیاوە ئامادەکراوە، و بابەتگەلێکی گرنگ لەخۆدەگرێت:
1. پەروەردەکردنی کۆمەڵگا سەبارەت بە گۆڕینی دیجیتاڵی و بەکارهێنان و سوودی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی لە ڕێگەی کۆمەڵێک بەرنامەوە.
2. ڕاهێنان و شایستەکردنی پرۆگرامەرەکان کە توانای بەدەستهێنانی گۆڕانکارییان لە گۆڕانکاری دیجیتاڵی وڵاتدا هەبێت.
3. پاڵپشتی و سپۆنسەرکردنی پڕۆژەکانی گەنجان لە گۆڕینی دیجیتاڵیدا لە ڕووی دارایی و ئەخلاقی و تەکنیکییەوە.
4. دامەزراندنی ماڵە دیجیتاڵییەکان لە پارێزگاکانی بەغدا و نەینەوا و بەسرە و کەربەلا کە بریتین لە مەکۆ و سەنتەری پرۆگرامەری گەنجان و ئینکوباتۆری دیجیتاڵی.
هێمای بۆ ئەوەش کرد كهخستنەڕووی فۆڕمی تۆمارکردن بۆ ڕاپۆرتەکە و ناوەندەکانی زیرەکی دەستکرد، بەو پێیەی سێ ناوەند لە بەغدا دامەزران، ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارچێوەی پاڵپشتی حکومەت بۆ پڕۆژە دیجیتاڵییەکان، دەستپێکردنی هەزار قەرز بۆ پشتگیری پڕۆژەکان لە کەرتی دیجیتاڵیدا، بە 500 قەرز لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و 500 قەرز لە چوارچێوەی دەستپێشخەری سەرکردایەتی.
ئاماژەی بەوەشکردووە كهحکومەت پابەندە بە پشتیوانیکردن لە هەموو بوارەکاندا، ئەنجومەنی باڵای لاوانیش دامەزراوە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بۆ گەیشتن بە ئاوات و خەونەکانت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد