بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لەڕێی بازنەی تەلەفزیۆنیەوە سێ پڕۆژەی گرنگی لە بەغدادی پایتەخت کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا هاتووە سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ هەستا بەکردنەوەی دەروازەی بەغداد- دیالە - کەرکوک، ئەویش پاش نۆژەنکردنەوەی.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە سودانی بەهەمانشێوە هەستا بە کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی نەهڕەوان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغداد، کە توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە 4000 مەتری سێگۆشە لە یەک کاتژمێردا، ڕوونیشی کردەوەکە بەهەمانشێوە پردەکانی سەر کەناڵی سوپای کردەوە کەدەکەونە ڕۆژهەڵاتی شاری بەغداد، کە ناوچەی جەمیلە بەشەقامی جیهاددا دەبەستێتەوە لە باب موعەززەم ، ئەویش لەمیانەی پڕۆژەکانی بەشی یەکەمی نەهێشتنی قەرەباڵغیەکانی هاتوچو لەشاری بەغداد.