عەلی عەمار بەشانازییەوە ئاڵای عێراق بەرزدەكاتەوە لە كۆتایی ئۆڵۆمپیادی پاریس

وەرزش
  • 11-08-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی شاندی عێراقی بەشدار لە ئۆڵۆمپیادی پاریس هەردە ڕەئوف ئەمڕۆ دووپاتی كردەوە، پاڵەوانی جیهان عەلی عەمار  بۆ دووەمجار لەسەر یەك ئەو شەرەفەی  پێ دەدرێت كە ئاڵای عێراق لە ئۆڵۆمپیاد هەڵبكات لە مەراسیمی كۆتایی پێشبڕكێكاندا ئاڵای (اللە اكبر) هەڵدەگرێت، كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای نیشتمانی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، دوای شانازییەكی زۆری پێدرا لە مەراسیمی كردنەوەی پێشبڕكێكەشدا ئاڵای عێراقی بەرزكردەوە.
    لیژنەی ئۆڵۆمپی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە  :  كە پڕۆگرامێكی ورد و سەركەوتوویان لە هەموو ڕووەكانەوە بە ڕێككەوتن لەگەڵ فیدراسیۆنی یارییەكان و ستافی تەكنیكی بە نوێنەرایەتی عەمار یەسەری ڕاهێنەر داڕشتووە، بەو پێیەی پاڵپشتییەكان نەوەستاون بەهیچ شێوەیەك لە هەموو ڕوویەكەوە، جگە لە بەدواداچوونی بەردەوام لەلایەن سەرۆكی لیژنەی ئۆڵمپی دكتۆر عەقیل مفتن ولەگەڵ تیمەكەی لە نووسینگەی جێبەجێكردن.
    ڕەئوف جەختی كردەوە  بەگوێرەی بەیاننامەكە : بەردەوامی پاڵپشتی و چڕكردنەوەی هەوڵەكانی لیژنەی ئۆڵۆمپی بۆ عەلی عەمار، كە هیوادارین ببێتە یەكێك لە پاڵەوانەكانی ئۆڵۆمپیاد لە خولی داهاتوودا كە لە لۆس ئەنجلۆس (2028) بەڕێوەدەچێت بە بردنەوەی یەكێك لە میدالە ڕەنگاوڕەنگەكان، لەگەڵ ژمارەیەك وەرزشوان ئەو پاڵەوانانەی كە بەپێی تایبەتمەندییە پێویستەكان هەڵدەبژێردرێن.