بەغدا-INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ژینگە دووپاتیكردەوە كە زیاتر لە چوار هەزار مەتر چوارگۆشە زەوی پیسبوو بە مین و تەقەمەنی پاككراوەتەوە و دوو هەزار مەتر چوارگۆشە لە 8 پارێزگا ماوەتەوە.
مستەفا حەمید بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی كاروباری مین لە وەزارەتی ژینگە، لە ڕوونكردنەوەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: دۆسیەی پاككردنەوەی مین بەپێی ئەو ستراتیژەی كە بۆ ساڵی 2023-2028 پەسەند كراوە بەردەوامە، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو ڕووبەری پیسبووەی كە دەمێنێتەوە دەگاتە زیاتر لە دوو هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە لە سەرتاسەری عێراقدا لە كۆی 6600كیلۆمەتر چوارگۆشە لە دوای 2003.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو پارێزگایانەی ئێستا ناوچە پیسبووەكانیان تێدایە بریتین لە (بەسرە، دیالە، بابل، ئەنبار)، هەروەها ناوچەی سنووردار هەیە بە تەقەمەنی عنقودی لە (موسەننا، میسان، زیقار، واست) ، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەركەكانی بەشی كاروباری مین لە وەزارەتدا تیشك دەخاتە سەر سەرپەرشتیكردن و چاودێریكردنی كاری دەزگا جێبەجێكارەكان.