میدیا ئەمنییەكان دەستگیركردنی ئەبو سەفیە عێراقی لە ئەنبار ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 11-08-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی مەترسیداری ڕاگەیاند كە بۆ بەناو جێگری پێشووی پارێزگاری ویلایەتی فورات كار دەكات، بە ناوی (ئەبو سەفیە عێراقی) لە پارێزگای ئەنبار.
    شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : پاڵەوانانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتییان ئەنجامدا كە لە ئەنجامدا تیرۆریستێكی مەترسیدار دەستگیركرا كە لە بەناو  جێگری پێشووی پارێزگاری ویلایەتی فوڕات ناودەبرێت، بە ناوی (ئەبو سەفیە عێراقی) لە قەزای ڕوممانە سەر بە پارێزگای  ئەنبار، و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواكراوە بەپێی بڕگەكانی مادەی (4/تیرۆر).
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو تیرۆریستە پێشتر بەشداری زۆرێك لە كردەوە تیرۆریستییەكانی دژ بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق و سوریای كردووە، ئاماژەی بەوەشكرد، تیرۆریستەكە ڕادەستی لایەنی داواكار كراوە