كۆچبەری: جوڵەی كردووە بۆ دوو بەشی ئاوارەی گەڕاوە بە مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بگرێتەوە

ناوخۆ
  • 11-08-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ئامارێكی نوێی لەسەر ژمارەی ئەو ئاوارانەی كە لە كەمپەكاندا ماونەتەوە ئاشكرا دەكات، هاوكات دووپاتكردنەوەی بەشداریكردنی گەڕاوەكان لە یارمەتییە (4)ملیۆن دینارەكە، هەروەها دوو جوڵەی ئاشكرا كرد بۆ دابینكردنی خانووی هەرزان بۆ ئەو كەسانەی كە ماڵەكانیان ڕووخێنراوە و تەرخانكردنی مووچەی چاودێری بۆ دوو بەش.
    كەریم نوری یاریدەدەری وەزیری كۆچبەران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو خێزانە ئاوارەبووانەی لە كەمپەكاندا ماونەتەوە (24) هەزار كەسە، كە زۆرینەیان خەڵكی قەزای شنگالن لە نەینەوا،كە لە15 كەمپ لە دهۆك و 6 كەمپ لە هەولێر.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ماوەی ئەم دواییە شایەتحاڵی گەڕانەوەی 450 خێزانی ئاوارە بوو بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بە هەوڵی یەكگرتووی وەزارەت لەگەڵ باقی لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئاماژەی بەوەشكرد یارمەتییەكی چوار ملیۆن دینار بەسەر خێزانە گەڕاوەكاندا دابەشدەكرێت، هەروەها تەیاركردنیان بە مۆبیلیات و ئامێری كارەبایی و كەل وپەلی درێژخایەن  جگە لە بەشەخۆراكییەكە.
    هەروەها وتی : هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی كار هەیە بۆ ئەوەی هەندێك خێزانی گەڕاوەی شایستە، وەك ئافرەتان و بەساڵاچووان، بە مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتییەوە بگرێتەوە، ئەوانی دیكەش لە بازرگانی و پیشەكاندا ڕابهێنرێن بۆ دامەزراندنیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەت پێشنیاری دروستكردنی خانووی كەم تێچووی بۆ ئەو گەڕاوانە كردووە كە ماڵەكانیان وێران بووە بۆ ئەوەی هانیان بدات بۆ گەڕانەوە و نیشتەجێبوون، لە ئێستادا هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگارەكان دەكات بۆ بەدیهێنانی ئەم بابەتە.