بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی 9 کەسی بە تۆمەتی تیرۆر ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوە دەکات کە لە چەند پارێزگایەکی جیاوازدا دەست بەسەر چەند کەرەستەیەکی زۆر و تەقەمینیدا گیراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگاکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- لەدرێژەی بەدواداچوون بۆ پاشماوەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای دیالە توانیان تۆمەتبارێک دەسگیر بکەن کە خەریکی دابەشکردنی هاوکاری بوو بەسەر بنەماڵەی باندە تیرۆریستییەکان،کە دەزگاکە توانی بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسە، کە زیاتر لە مانگێک بەدواداچوون بۆ جموجۆڵەکانی کراوە و چاودێری کراوە لە کاتی هەوڵی گەیاندنی بڕە پارەکە بۆ کەسوکاری تیرۆریستان دەستگیر کراوە .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە پارێزگاکانی (بەسرە و کەرکوک و ئەنبار و نەینەوا)،هێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی توانیان (8) تۆمەتبار بە تەوانی تیرۆر دەستگیربکەن کە بەپێی بڕگەکانی مادەی چواری یاسای دژەتیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەرییان بۆ دەرچووبوو.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- لەچالاکیەکی تردا ،هێزەکانی دەزگاکە توانیا لە دوو شوێن چەند کەرەستەیەکی باندە تاوانکارییەکان دەستبەسەردا بگرن، کە یەکەمیان لە ناحیەی یوسفیە،لە باشووری بەغدای پایتەختە، ئەوی تریان لە بیابانی ڕەزازە لە پارێزگای ئەنبار،کە دەست بەسەر (1) کیلۆگرام TNT و تەقەمەنی جۆراو جۆر و زۆردا گیرا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد