بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ "کەریم حەمادی" سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران،پشتیوانی حکومەتی بۆ کارەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و ئەرکەکانی بە پیشەییبوون لە ژینگەی ڕاگەیاندنی عێراقیدا دووپاتکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە "کەریم حەمادی"سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کرد و لەمیانی دیدارێکدا گوێی گرت، لە واقیعی کارەکانی تۆڕەکە، و گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم کاری ڕاگەیاندنی نیشتمانی،و ئەو ڕێگایانەی کە کەناڵ وبەشەکانی تۆڕەکە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بابەتیانە و دادپەروەرانە بۆ هاووڵاتی عێراقی، و ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان بە وێنە و ئەدای گشتی دەزگاکانی حکومەت لە بوارە جیاوازەکاندا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران جەختی لە پاڵپشتی حکومەت بۆ کارەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و ئەرکەکانی کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەییانەی لە ژینگەی ڕاگەیاندنی عێراقیدا، بەگوێرەی پێوەری دیموکراسی و دەستووری، و پاڵپشتیکردنی هەموو هەوڵەکانی ڕاگەیاندن بۆ پيدانی زانیاری ڕاست و پاراستنی بەها نەگۆڕە ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکانی عێراق.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- هەروەك "سودانی"پشتیوانی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کرد بۆ میوانداریکردنی چوارەم کۆنفرانسی ڕاگەیاندن و میدیای عەرەبی، کە بڕیارە لە مانگی نیسانی داهاتوودا لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەبچێت.