بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەك شەممە"شێخ قەیس خەزعەلی " ئەمینداری گشتی "عەسائیبی ئەهلی حەق،رایگەیاند کە قسەی ڕق و کینە دژی ئێزیدییەکان بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکرێتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە هاندان لە دژی ئێزیدییەکان یان زیانگەیاندن بە ئێزیدییەکان ڕێگەپێدراو نییە.
شێخ "قەیس خەزعەلی" لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە، ڕایگەیاند: ئەو قسانەی کە لەلایەن یەکێک لە کەسایەتییەکانی سەر بە پێکهاتەی ئێزیدیەوە کراوە،لەبەرامبەر پێغەمبەری مەزنمان (درودی خوای لەسەر بێت)بە تەواوی قبوڵکراو نی یە، و دەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەریدا بگیرێتەبەر بۆ سزادانی ئەو کەسەی کە ئەو بێڕێزیەی کردوە.
لە درێژەی پەیامەکەیدا "خەعەلی " دەشلێت: ئیستغلالکردنی ئەو لێدوانانە وەک ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە لە دژی گەلی ئێزیدیمان و هەر هاندانێك لە دژی ئەوان شتێکە کە بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکرێتەوە، هەروەها ناتوانین بە هیچ شێوەیەک قبوڵ بکەین، بەتایبەتی دوای ئەوەی پێکهاتەی ئێزیدی خۆیان لەو جۆرە هەڵسو کەوت و قسانە بێ بەریکردوە و ڕەتیان کردۆتەوە .
"خەزعەلی" ئاماژە بەوەشدەکات :-گەلی ئێزیدیمان تووشی چەندین جینۆساید و سیاسەتی جیاکاری بووە، و مافی خۆیانە وەک هاوڵاتی عێراقی ڕاستەقینە هەست بە سەلامەتی بکەن لە وڵاتەکەیاندا، هەروەک رێگە نادەین هیچ زیانێکیان پێبگات،و ئەو ئازارانەی کە تووشی بوون بەسە بۆیان، کە لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش و گروپە توندڕەوەکان بۆ بنبڕکردنیان دووچاری بوون.
هەروەك جەختیشی لەوە کردەوە، زیانگەیاندن بە ئێزیدییەکان یان هەر هاندانێك لە دژی ئەوان هەڕەشەیە بۆ سەر پەیکەری کۆمەڵایەتی عێراق و ئاشتی مەدەنی.