بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی باڵای وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوە بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، کۆمەڵێک بڕیاری سەبارەت بە پارێزگاکانی واست و دیوانیە دەرکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراويکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:- "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوەی کرد،و تیایدا لایەنەکانی پەرەپێدانی میکانیزمەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکانی ئابووری و گەشەپێدان گفتوگۆیان لەسەر کرا، و ئەو مەلەفانەی کە لە بەرنامەی کاردابوون خرانەڕوو و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.
وەک ڕاگەیەندراوە ئاماژەی پێداوە:-لە چوارچێوەی دیدگای حکومەت بۆ دروستکردنی شاری نوێ، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر مەلەفی وەبەرهێنانی پارێزگاری واست کرا،لەو ڕوانگەیەشەوە دروستکردنی (شاری نوێی نیشتەجێبوونی واست) پەسەند کرا،کە دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون بە خزمەتگوزارییەوە لەخۆدەگرێت.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- بەمەبەستی گەشەی زیاتر بە تێچووی کەم زەوی دەفرۆشرێن بە هاووڵاتیانی ئەو پۆلانەی کە بەپێی دیدگای حکومەت دیاریکراون بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ، لیژنەکە بڕیاریدا بەڕەتکردنەوە داواکاری بە گۆڕینی پارچە زەوی ژمارە (3/6 ئوم خیل)، بە ڕووبەری 77 دۆنم، لە پارێزگای دیوانیە بۆ کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون، و هەروەك دەستەی وەبەرهێنان لە دیوانییە بەرپرسیارە لە ڕاگەیاندنی دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ دروستکردنی پڕۆژەیەکی تەرفیهی بە پلان و چالاکی مۆدێرن و ئاست بەرز لەسەر ئەو پارچە زەویەی کە ئاماژەی پێدراوە، بۆ ئەوەی شوێنێکت کات بەسەربردنی شارستانی تێدابێت کە پێداویستی هاوڵاتیان لە پارێزگاکەدا دەستەبەر بکات،بەپێی یاسای وەبەرهێنان،لە چوارچێوەی فراوانکردن و چالاککردنی کەرتی گەشتیاری ناوخۆیی.