بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ کار لەسەر پلانێکی نوێ دەکات بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ژمارەی زۆری ئۆتۆمبێل و توانای ڕێگاکان لەبەغدا

ناوخۆ
  • 11-08-2024, 16:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی،پلانێکی نوێێ بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆی لە شەقامەکانی بەغدای ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بە ئامادەکردن و بەدواداچون لە ڕێگای لێکۆڵینەوەیەک دەکات بۆ چارەسەرکردنی ژمارەی زۆری ئۆتۆمبێل و توانای ڕێگاوبانەکانی پایتەخت. 
    لەوبارەیەوە عەقید" حەیدەر شاکر" بەڕێوەبەری ژووری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیەکەیان ،کاریان کردوە بۆ ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی زیادەی ژمارەی ئۆتۆمبێل و توانای شاری بەغدا لە ئاست ئەو زیادەیە.
    ڕوونیشیکردەوە:- کە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ چەندین پێشنیازی خستۆتەروو کە بریتین لە گەڕانەوە بۆ سیستەمی ژمارەدانانی تۆماری ئۆتۆمبێلی کۆن،و دانانی میکانیزمی تر بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل،وگواستنەوەی هەندێک ناوچەی بازرگانی و پیشەسازی و هەندێک وەزارەت لە جەرگەی شار بۆ دەرەوەی بەغدا، بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەبجاڵی و قەرەباڵغی و ئەو فشارە زۆرەی کە لەسەر بەغدا ھەیە.