بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،لیوا "وەلید خەلیفە تەمیمی"فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ،وادەی چوونە بواری جێبەجێکردنی پلانی سەردانیکەرانی چەلە ئاشکرا دەکات، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پلانەکە هیچ پچرانێک لەخۆناگرێت.
"تەمیمی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پلانی دەستەبەرکردنی ئەمنیەت بۆ سەردانیکەرانی چلە لە پایتەخت لە ڕۆژی سێشەممە 13ی ئاب دەست پێدەکات،تیایدا پلانەکە ئەو ڕێگایانە دەگرێتەوە کە سەردانیکەران بۆ شاری پیرۆزی کەربەلا تیایدا ڕێدەکەن.
ووتیشی : پلانەکە هیچ پچڕانێک لەخۆناگرێت و هێزە ئەمنییەکان ئامادەکاری پێشوەختەیان کردوە بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی کە سەردانکەران پێدا بەپێی دەڕۆن تا دەروازەی حوسێینیە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد