بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشت وگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان ڕایگەیاند :- کە ڕێکارە پێویستەکان بۆ پێدانی هاوکاری وەک هاندان بۆ ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و نووسەران تەواو بووە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە لە مانگی 10 یاخود 11ی ئەمساڵ دەچیتە بواری جێبەجێکردن.
لەوبارەیەوە "ئەحمەد عەلیاوی" وتەبێژی وەزارەت ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت ڕێکارە پێویستیەکانی تەواو کردووە بۆ پێدانی بڕی هاوکاری وەک هاندان بۆ ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و نووسەران.
ووتیشی :- زانیاریان لە لایەن ئەو پۆلانەوە پێ گەیشتووە کە بەخشینەکە دەیانگرێتەوە و لیسیەکان نوێکراونەتەوە و ژمارەیەک لەو ناوانەی کە بەڵگەی پێویستیان تێدا نەبووە پێداچوونەوەیان بۆ کراوە.
ڕاشیگەیاند :- ماستەر کارتێکی تایبەت بۆ پۆلەکان دەرچووە و ئەمڕۆش ئەم کارتانە گەیەندراوەنەتەوە دەستیان.
ئاماژەی بەوەشدا :- کە دابەشکردنەکە دەبێت بە سێ بەش (C,B,A) و هەر پۆلێک بڕە پارەیەک لەم هاوکارییە وەردەگرێت.
ئاشکراشیکرد :-کە رێکارەکان تەواوبوونە و چاوەڕێی دابینکردنی بودجەین بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو یارمەتییە دابەشبکەن، هەروەک پێشبینی کرد،کە لە مانگی 10 یان 11 ی ئەمساڵ دابەشبکرێت.