بەغدا-INA
"عەقیل تالیب فریجی" سەرۆکی لیژنەی ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە دەڵێت :-لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکان کۆبونەوە ئەنجامدراوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ میوانداریکردنی پاڵاوتنەکانی مۆندیال کە مانگی داهاتوو بە بەشداریی هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق لە بەسرە بەڕێوەدەچێت.
ئەم قسانەی " فریجی" لەمیانی لێداوانێکی بوو بۆ رۆژنامەی (سەباحی)فەرمی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوەو تیایدا ، ئەوەی خستەروو :- کە کۆبونەوەکە بەبەشداری سەرکردە ئەمنییەکان و نوێنەرانی وەزارەتی وەرزش و لاوان و یەکێتی تۆپی پێ بەڕێوە چوو ، بۆ زانینی لەبارەی دوایین پێشهاتەکان وەک ئامادەکاری بۆ بەدواداچوون بۆ میکانیزمی ئاسانکاری هاتنە ژوورەوەی هاندەرانی وەرزش لە ڕێگەی دەروازەکانەوە بۆ یاریگاکە و دڵنیابوون لە زۆرترین حاڵەتی سەلامەتی، جگە لە پرسی دانیشتنی میوانە تایبەتەکان و بانگهێشتکراوەکان لە کابینەی سەرەکی یاریگەکەدا و چەندین پرسی تری پەیوەست بەئامادەکارییەکان گفتوگۆی لەسەر کراوە و هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ پێشوازی لە بەڕێوەچوونی یارییەکان.