بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادوەر "فایق زیدان "سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،بەڵگەنامە ئەرشیفکراوەکانی سەبارەت بە تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش لە تیمی (یونیتاد) وەرگرت.
ئەنجوومەنی باڵایی دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتوە:- ئەمڕۆ یەک شەممە،دادوەر "فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "ئانا پیرۆ لۆپیس " ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی (یونیتاد) و ئەندامانی تیمەکەی کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-لە میانی دیدارێکدا، ئەو بەڵگەنامانە ڕادەستی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کرا کە لەلایەن تیمەکەوە ئەرشیف کراون، و پەیوەندییان بەو تاوانە قەیزەونەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە هەیە،کە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە ئەنجامی داوەن.