نەینەوا – ا ه ع نەقیب ئەحمەد عوبەیدی وتەبێژی پۆلیسی نەینەوا، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند لە ناحیەی برتلە 40 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای موسڵا 4 بۆمبی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشیان تەقاندوەتەوە. عوبەیدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" هێزە ئەمنیەكان توانیویانە بە بێ كەوتنەوەی هیچ زیانێك 4 بۆمبی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لەخۆرهەڵاتی موسڵا بتەقێننەوە". وتیشی "ئەو هێزە گەمارۆی ناحیەی بەتلەیاندا بۆ دۆزینەوەی بۆمب و مین لەوناوچەیەدا بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە