بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند،کە پێشبینی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەکات، بەوەی کە لە سبەینێوە بگاتە ئاستی نیوەی پلەی کوڵان لە هەندێک لە پارێزگاکاندا.
دەستەکە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە:- کە سبەی دووشەممە،ئاسمان و گەرم و ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ، بەڵام لە ناوچەکانی باشوور پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە،کە دەستەکە پێشبینی دەکات سبەینێ بەرزترین پلەکانی گەرما لە بەغدا و دیالە و سەڵاحەددین و نەینەوا 46 پلەو لە ئەنبار و کەربەلای پیرۆز 47 پلە و لە پارێزگاکانی میسان و نەجەفی پیرۆز و زیقار 47 پلەو لە موسەننا و بەسرە 49 پلە بێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:- بۆ ڕۆژی سێ شەممەش ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- بۆ ڕۆژی چوارشەممە،ئاسمانی وڵات ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشوور و باکوور هاوشێوەی رۆژانی پێشو دەبن،بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبێتەوە،هەروەك با لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت کە ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- کە بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتووش ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی وڵات کەمێک بەرز دەبێتەوە و با ش لە هەندێک لە ناوچەکانی وڵات چالاک دەبێت.