بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"فایق زێدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،و"عەدنان شەمەری"پارێزگاری دیالە،گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری هاوبەش لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری و پارێزگار کرد،بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکان.
ئەنجوومەنی دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- ئەمڕۆ "فایق زێدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "عەدنان شەمەری" پارێزگاری نوێی دیالە کرد،و تیایدا"زێدان " پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێکرد بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- "زیدان" لەگەڵ "شەمەڕی" باسی لە میکانیزمی هاوکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و پارێزگار کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پارێزگاکە.