بەغداد-INAئەمڕۆ شەممە،سەید"موقتەدا سەدر"ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە داوای ئاگربەستی دەستبەجێی لە کەرتی غەززە کرد.
لە نوسراوێکی ڕەسمی کە واژۆی سەید "سەدری" لەسەرە و بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ،تیایدا سەید سەدر ، داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و وڵاتانی میانڕەو و ئاشتیخواز دەکات فشار بخەنە سەر ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش،کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەسەر داوای وڵاتی جەزائیر دانیشتنێک بەڕێوەدەچێت و داوای ئەوە بکەن بڕیاری پابەندکەر و دەستبەجێ بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی دژ بە مافی مرۆڤ و کوشتنی خەڵکی بێتاوان لە غەززەی خۆشەویست دەربکەن و داوا لە ڕژێمی زایۆنی بکەن کە ئاگربەستی دەستبەجێ و بێ مەرج ئەنجام بدات، کە ئەمە داواکاری هەموو گەلانی ئازادی خوازە.