بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی 12 تۆمەتباری بە دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆر لە بەغدا ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆ،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- بە فەرمانی دادوەر و هەوڵە ئەمنییەکان،و بەدواداچوونی وردی بەرپرسیارێتی، یەکەکانی فیرقەی یەکی پۆلیسی فیدراڵی توانیان ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجام بدەن و (9) تۆمەتبار و داواکراو، کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکرا بوون،بەپێی بڕگەکانی مادەیاساییەکانی (گەندەڵی و شەڕ و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن ە نەبوونی مافی مانەوە واتا ئیقامە لە ناوچەکانی( نوورین و بەلەدیات و مدائین، کەرادە ) لە بەغدا دەستگیر بکەن.
هەروەك (3) تۆمەتبار کە مۆڵەتی مانەوە واتا ئیقامەیان نەبوە لە ناوچەی (مەنسور) دەستگیرکران.